قیروسیا بۆم تێکە ساقی هەر بە مەی خەم ئەسرەوێ
|
تا بەخایەڵێکی ڕاحەت ڕوخی یار لێم دەرکەوێ
|
ئیقلیمی دڵی بە چەشنێ گرتووە لە شکری خەم
|
مەگەر ئەو تیپی موژگانی یارە لێیدا و سەرکەوێ
|
نازانم هانا لە بۆ چی تر بەرم بە غەیری تۆ؟
|
دەسا بۆم تێکە هەزارجار قەزات لە گیانم کەوێ
|
شاعیرێکی دەردمەند و موفلیسی مانەندی من
|
چی بکا باشە تاکو عەتفی یاری بەرکەوێ؟
|
بای خەزان داویە لە سەحنی گوڵشەنی ئیقباڵەکەم
|
ئیستە «بووم» هەڵی بەستووە هێلانەی شوومی لەوێ
|
هەر بە مەبەستی خۆشە زیکر و یادی لەیلی دڵپەسەند
|
ئومێدم وایە لە کۆزەت جورعەیەکم بەرکەوێ
|
لابدە ناتیق لە باسی ساقی و بادەی زەهری مار
|
خوا کەریمە ڕۆژێ هەر دێ خەندەیەکم بەرکەوێ
|