قەدری خۆت زیاد کە بە قەدرزانی
قەدری خۆت زیاد کە بە قەدرزانی | خۆت نەبێ هیچ کەس بە سووک نەڕوانی |
وەک گلێنەی چاو عالەم دەبینێ | تەنها وجودی خۆی لا نانوێنێ |
هەرچەن دەور دەوری خۆهەڵکێشانە | خۆهەڵکێشان وەک سنگ هەڵکێشانە |
لای هەندێ جنێو ئەدەبیاتە | هەندێ بە خەیار ئەڵێن: زەڵاتە |
هەندێ کە پیاو کەوت پێی ئەڵێن کەرە | هاتەوە ڕووی کار ئەڵێن جەوهەرە |
قەترەی حەیایان لەلا تکاوە | ڕووبەڕوو شەرمیان لەلا نەماوە |
ئەگەر ئەمانە وا نەبوونایە | بە چاکی بۆمان ئەهاتنە کایە |
تۆ لەو کەسانە هەمیشە دوور بە | لە کونجی خۆتا، هەڵکە و ڕووسوور بە |
نەسیحەتێکیان کردووین زۆر چاکە | ئەڵێن خاکی بە، ئەسڵت لە خاکە |
گەر بۆ کەڵکی خۆت گەورەییت بوێ | بڵێ: خانوویێک، ئەکەم بۆ شەوێ |
گەورە ئەوەتە کە چاکەی عام بێ | نەک دەوروپشتی خۆی لێ بە کام بێ |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 508
1937/01/05
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|