قەسەم بەو خاڵی نەقشی سورەتی تۆ
قەسەم بەو خاڵی نەقشی سورەتی تۆ | کە هەر بۆ حوسنی تۆ بوو؛ زینەتی تۆ |
ئەوەندەی تۆ دەبینم، لێم دەشێوێ | کە باخی جەننەتە، یا تەلعەتی تۆ! |
بەهەشتی جاویدانم بۆ چییە من! | ئەگەر وەعدەی وەفا بێ؛ وەسڵەتی تۆ |
بەیادی شەککەری شیرینی لێوت | گەوارایە شەڕەنگی هیجرەتی تۆ |
بەدیدارت؛ ئەگەر بیدەم هەتا هەم | بەنیعمەت هەردوو دنیا: زیللەتی تۆ |
لە دەستی میحنەتت کێ بێ و بناڵێ! | شیفای دەردانە، بیللا میحنەتی تۆ |
لەوێ ڕۆژێ، بەخاکی پای گەیشتووم | بەجان و دڵمە، شەوقی خزمەتی تۆ |
خودایە وا دەبێ؛ شەو تا سەحەرگاهـ | من و تۆ بین و ئەمن و سوحبەتی تۆ؟ |
گوتم: چی دی، بەجانان دڵ نەدەم من | خودایە تۆ دەزانی و فرسەتی تۆ |
ئەدەب ئەوڕۆ تەشەککور واجبە بۆت | کەوەی پابەندی بووی، بوو قیسمەتی تۆ |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|