ئەی برادەر! قەولی موفتیی ئەم زەمانە هەر درۆس
|
ویردی سۆفی، زیکری زاهید، باش عەیانە هەر درۆس
|
باوەڕم پێ بکەن ڕەفیقان بێ زیاد و کەم ئەڵێم
|
کەسبی مەردی ناتقی دەوری زەمانە هەر درۆس
|
شێخێ هات و چاوی نووقان، لۆچی ورگی دەرپەڕان
|
با لە دڵدا های و هووی بێ؛ چون نیهانە، هەر درۆس
|
بەڵمەڕیشێ بێ، سیواکی کا بە پانیی ورگییا
|
چرپەچرپی زوانی بیسن، وای مەزانە هەر درۆس
|
شێخ ئەگەر هات و وتی: دەروێش وەرە تۆبەت بدەم
|
ساحیری جادووگەرە؛ چاکی مەزانە، هەر درۆس
|
بێتو دەروێش مەترەقی بێنێتە سووڕوحەی بکات
|
(...) ئەخوا بە چکە (...) بۆ کیژی جوانە هەر درۆس
|
مەنجەنیق و نار و زەرگ و تێغ و شمشێرە کوتەی
|
بۆ کولێرەس، تۆ بە شەوقی دین مەزانە، هەر درۆس
|
عەسکەر و ژاندارمری گەر ماغەماغە سف بکەن
|
ڕاست و چەپی ساغەبق، یا یەک دووانە هەر درۆس
|
حافزیش بێت و بڵێت من قاری و مەردی خوام
|
لاچۆ پاچە دەور ئەکاتۆ، هیچ نەزانە هەر درۆس
|
لابە قانع، چی ئەڵێیت؟ بۆچی زەمی مەردوم ئەکەیت؟
|
تالبیش بێت و بڵێ دەرسم ڕەوانە، هەر درۆس
|