لای لایە بۆ مناڵ

لای لایە بۆ مناڵ (1950)
by پیرەمێرد
306261لای لایە بۆ مناڵ1950پیرەمێرد
گورگانەشەوێ، گورگانەشەوێ بەرخە بچکۆلەکەم خەوی لێ بکەوێ
لوورەی تۆی ناوێ، لای لایەی ئەوێ ئەڵێ لە ماڵی ئێمە وەدوور کەوێ
***
بچۆرە ماڵی «أبو يابوو» حوشترەکەی بکە بە توێشوو
یابوەکەی بخەرە ناو چاڵی گوو خۆی لێرە دەرکە زوو بە زوو
***
پیاوخۆرە زلە، پیاوخۆرە زلە کۆرپەکەم لەگەڵ دایکیا دەست لە ملە
مڕەی تۆی ناوێ، هۆگری بلبلە هیچت بە لووتەوە نابێ لەم گەرد و خولە
دوورەوەکەوە تا نەیانداویتە بەر گوللە
***
ڕوو بکەرە ماڵی «أبو جاسم» ەکان یەکێکیان بکە بە کوچکی گوێ ئاگردان
ئەوی تریان بخەرە شیوی کۆڵان بەڵکوو دەست بەردەن لە یەخەمان
***
کەمتیاری سم پان، کەمتیاری سم پان ڕۆڵە شیرینەکەم نووستووە لە هەیوان
سپاردوومە بە پێغەمبەر و یەزدان سپاردوومە بە ئایەتی قورئان
با حەچەی تۆ ببڕێت لە گوێمان
***
بچۆرە ماڵی کوللەخۆرەکان زمانی بەدیان ببڕە بە ددان
چاوی ژنەکەی کوێرکە بە بێڵەکان بەشکو بە جارێ ببنەوە لە کۆڵمان
بۆ خۆمان بێ گێچەڵ بین لە وڵاتی خۆمان


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).