دەڵێ بەدبینە میللییەت لە دین جایز نییە و نابێ
|
لە پارێزی ببن، لێی تێ بگەن ئەوجا کە حەلوابێ
|
وتی من مەردی جەنگم هەر کەسێ باوەڕ بەوی دەکرێ
|
پیاوی مەرد ئەبێ دیاری ئەلەو ڕۆژە کە دەعوابێ
|
لەدینە وایە هەر کەس دینی زیاتر بێ ئەوە گەورە
|
لە ئیسلاما لە کوردی من هەیە دیندارتری با بێ!
|
بەدین بێ هۆگری، عالەم دەبێ هۆگر بەکوردی بێ
|
هەموو پیاو و ژنی گەل گەل، ئەگەر نۆکەر ئەگەر شابێ
|
دروستە سەرفرۆی بێ دینی بم، هۆگر بەناوی دین
|
بەخۆی هاوار ئەکا دینم نییە، دوژمنمە ساوابێ
|
فریبی ئەم درۆ و دام و، تەڵەی تۆرانییان نابێ
|
مەگەر مێشک گرانێ بێ، لە هۆشا وەک کەر و گا بێ
|
ئەوانەی وا ئەوانیان پێ دەوێ، بۆ دین نییە هەرگیز
|
هیوایان کیسە پڕ بێ، دەس لە ڕۆنا، لوقمە گەورا بێ
|
لە نیشتمانت ئەسیری تیا هەبێ ئەم جۆرە پیاوانە
|
وڵاتت دۆزەخە خۆشی، ئەگەر وەک شام و سەنعا بێ
|