لەتاوی عەشقی نەوجوانانە وا تەرکی دیارم کرد
|
سەبەب ناچارییە وا کونجی خەڵوەت ئیختیارم کرد
|
بەسە بولبول مەناڵە، ناڵە بۆت نابەخشێ تەئسیرێ
|
منیش وەک تۆ بۆ گوڵڕوویێ دەمێکە ئینتیزارم کرد
|
هەتاکوو ئێستە نەمزانی بەری داری عەشق تاڵە
|
لە بێعەقڵیمەوە بێ تەجروبە وا زەهری مارم کرد
|
لەتاو دەردی فیراق شەرتە ئیتر شەرتم بچێتە سەر
|
لە بازاڕی عەشق لادەم، ئەوا قەول و قەرارم کرد
|
هەرچیم بوو سەرف کرا یەکجار لەڕێگەی عەشقبازیدا
|
دڵ و دین مابوو لام تەنها ئەویش قوربانی یارم کرد
|
نفووزی فکر و هۆشم بوو کە سەرفی ڕووی جوانان کەم
|
ڕەواجی سککەی قەڵبە و لە سەرمایەشی خەسارم کرد
|
ڕەقیبم تیری تانە گەر بهاوێژێتە سەر فەردم
|
حەواڵەی جووتە جووتە و تەرسەکەی کابرای بەهارم کرد
|