لەسەر ئاوازی سَمعتُ شعراً
ئێمە کە کوردین لە لامان وایە | زوبانی کوردی زۆر بێهاوتایە |
لاوکی کوردی دەنگی زەبوورە | جنة المأوىٰ لە شارەزوورە |
سەلاحەددین و کەریم خانی زەند | بابا شەرەف خان شای کۆی دەماوەند |
قارەمان قادر فیدایی فوواد | لەڕێی وەتەندا بە جەننەت بوون شاد |
گەورەی هیچ قەومێک وەک گەورەی کوردان | لەڕێی وەتەندا نەبوون بە قوربان |
فکری میللییان ئیحیا کردەوە | قەدری وەتەنیان ئەعلا کردەوە |
شادین ئەی میللەت بۆ ئەم گەورانە | فەخری تاریخی لایق بەوانە |
ناویان ون مەکەن بە خاس و بە عام | تاکوو دەس کەوێ ڕۆژی ئینتقام |
بێنە جووڵەجووڵ با ڕۆحیان شاد بێ | پێی میللەتەکەم لە بەند ئازاد بێ |
کچانمان لە ژێر بەیداخی ڕەشدا | چاو هەڵنەهێنن بە خوێنی گەشدا |
بە خوێنی لاوان وەتەن نەجۆشێ | میللەت بۆ وەتەن سیا نەپۆشێ |
هەزاری وەک من هەتا نەکوژرێ | بە قەڵەمی خوێن شیوەن نەنووسرێ |
ئەم میللەتەی کورد ڕزگاری نابێ | بێ شک ئەم ئیشە ئەبێ هەر وا بێ |
1926
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|