لەشکری بێ مروەتی غەم وا لەسەر ڕێمە یەقین
|
بێ سیلاحی وەسلی جانان بۆ نەکەم گریان و شین
|
وا لەبەر شەوقی ویسالی خاڵی سەر کوڵمەی تووە
|
دڵ نەخۆشە ڕوو مەپۆشە ئەی گوڵی گوڵزاری چین
|
گەر بفەرمووی دەتکوژم حازر دەبم بۆ ئیمتیسال
|
فەرزی عەینە لام بەجێ هێنانی «مَاذا تَأْمُرِين»
|
سا کە نەجمی ڕەجمی شەیتانی ڕەقیب کە تاکوو دڵ
|
ناگەهان خۆش بە شوعلە و شەعشەعەی ماهی جەبین
|
گوڵ ئەگەر ڕەحمێ بە بولبول کا چە نەقسێکی دەبی
|
قەترەیێ ئاوی بداتێ لێی بکا دەفعی ئەنین
|
ئەی قەڵەم مانگ خۆی بزر کرد نووری یاریش دوورە لێت
|
بەسیە کۆتا کە کیتابەت بوو بە وەقتی نائیمین
|
ئیلتیماسی «عاجز» ی موخلیس قەبوڵ کە تا بڵێن
|
زۆر جەفای خوارد موستەفید بوو «نِعْمَ أَجْرُ الْعَامِلِين»
|