لەلای کێ عەرزی شەکوا کەم چ دانایێ چ زانایێ

لەلای کێ عەرزی شەکوا کەم چ دانایێ چ زانایێ (1956)
by عارف عورفی
308081لەلای کێ عەرزی شەکوا کەم چ دانایێ چ زانایێ1956عارف عورفی
لەلای کێ عەرزی شەکوا کەم چ دانایێ چ زانایێ لە داخانا لە سینەمدا نەما حەرفێ ئەلیف بایێ
چ تەقدیرێکە ڕوویداوە زەمانە وەزعی گۆڕاوە چ عەسرێکی وەها شوومە پەشێواوە لە هەر لایێ
نەماوە مەرجەعێ ئەوزاعی کەم وەزعم بکا تەدقیق دەهۆڵ ئەکوتم بە هەر دوو دەست کە چی دەنگێکی لێ نایێ
لە ناڵەی هەور و لافاوە کە ئیمڕۆ ناگەڕێ جووتم لە بێ بارانییە وەستاوە ئاشم گرمەیی نایێ
ئەبێ چەرخیش نەمابێ بۆی لەمەو لا قاعییدە و قانوون وەیا تەنها لە حاڵی من فەڵەک هەر چاوی هەڵنایێ
بەڵێ لەم عەسرەدا فەرقی نییە بازاڕی زێڕ و زیو نەما قەدری قەدرزانێ بە قەدری دانەخورمایێ
لە دونیا تێ بگەی یا تێ نەگەی هەردووکی یەک نرخە نەما فەرق و فرووقێکی چ کاڵایێ چ باڵایێ
هەزارانی لەژێر خاکا ڕزانوە فیتنەیی دەوران ئەگەر تۆزێ حەیای مابێ بەسە هەر ڕۆژە زاوایێ
ئەگەر مێژوو تەماشاکەی ئەزانی پێشڕەوت چۆن بوو لە کوێ ما شێری شێرئەفکەن لە هیچ لایێ سەدای نایێ
بەسە تۆ خوا بەسە شەکوا لەدەس گەردوون بەبێ عەفوا کە گەردوون خۆی لە گەردانی غەم و قەهرایە دەرنایێ
بکا چارەی منی بێچارە بەڵکە چارە سازم بێ نەمێنم با لەژێر دەستی بەڵای ئەعلایی ئەولایێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).