لەمەولا چی بکەم
منم کەمتر هەژاری خاکی کوردان | ئەنووسم کۆمەڵی ویژدان و عیرفان |
وەرن! کوردینە گوێ بگرن لە قەولم | کتێبی تر ئەڵێم، وەک باخ و بێستان |
لە وەعز و مەوعیزە و ئەشعاری میللی | لە تەعریفی وڵات و ئاو و کوێستان |
لە فەزڵی گەورەیی و ڕەسمی بچووکی | لە تەعلیمی مناڵ و ئەهلی عیرفان |
لە چاکی ئیتیفاق و کۆمەکی یەک | لە هەڵگرتن چەک و وێستانی مەیدان |
لە باسی کاسبی و تەعلیمی نووسین | لە ناسینی نژادی داک و بابان |
لە کۆشش کردنی، ئەفکاری میلەت | لە ئەوزاعی مەلایی و باسی شێخان |
منم قانع بە تەنیا و بەبێ کەس | توخوا هەڵسن لە خەو لاوانی نیشتمان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|