لەمەو لاوە مەگەر باری قەزا بێ
|
دڵی من موبتەلای جەور و جەفا بێ
|
گوناهی چی بوو ئەی شۆخی ستەمکار
|
بە دەستی جەورەوە دڵ موبتەلا بێ
|
ئەگەر مردم گوناهی من بە ئەستۆت
|
حیسابی میحنەتم يوم الجزا بێ
|
دەمێکە خۆم ئەپارێزم لە دڵبەر
|
بڵێم چی گەر بەڵایی لابەلا بێ
|
هەتا ماوم لە دونیادا لە حەققم
|
ئەگەر چاکی نەکا چاکی کەوا بێ
|
کە چووم چوونم نەهاتە تا قیامەت
|
مەگەر گەردم بەدەم بادی سەبا بێ
|
لە دونیادا نەبوو کەس لێم بپرسێ
|
مەگەر دادم لە دیوانی خودا بێ
|
لە ڕوویی مەرحەمەت ڕۆژێ ئەزانێ
|
لە حاڵی من ئەگەر ساحێب وەفا بێ
|
خەیاڵی شەوقی ڕووی مەستی نەکردم
|
دەخیلە ساقیا زوو کە شەرابێ
|
شەرابی ئاخری ڕۆژم بنۆشم
|
ئیتر با دەرد و میحنەت ئینتیها بێ
|