لەمەو لا خانەقا ناچم بە مەولا تۆبە ئەشکێنم

لەمەو لا خانەقا ناچم بە مەولا تۆبە ئەشکێنم (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308644لەمەو لا خانەقا ناچم بە مەولا تۆبە ئەشکێنم1941موفتی پێنجوێنی
لەمەو لا خانەقا ناچم بە مەولا تۆبە ئەشکێنم هەقی ئەم کوردە بێچارە لە چاودابەستی ئەستێنم
کەوای پەستی و نەزانینم دڕی و یەکدەفعە دامماڵی بە لافاوی خەیاڵاتم نەمامی عیلم ئەڕوێنم
لە پیری کۆن و پاشکەوتووی وەکوو خۆم لازمە لا دەم کوڕانی پێگەیشتووی مەکتەبم ئەمجارە ئەدوێنم
هەموو فێڵ و قوماربازیت ئەبێ یەکسەر بەیانی کەم ئەگەر سەد دەفعە ماچی کەی قوڕی ژێر کەوش و داوێنم
ئەگەر تۆ ئەهلی دینی خوێنی عالەم بۆ ئەکەی نۆشت وەرە سەیری دڵی من کە کە چەندە پاک و خاوێنم
لەسەر ئەم پارچە شیعرانە ئەگەر گیراوی مەحبەس بم دەمێکە حازری دار و شەلاخ و ئەزیەت و جوێنم
وەکوو ماسی بە سەربەستی غەواسی گێژی بن ئاوم لە بنکی بەحری فیکرا گەوهەری عەنتیکە دەردێنم
بە دەستێ چەپڵە لێدەم داخەکەم دەنگ و تەقەی نایە گەلێ کەس وا ئەزانن خەو ئەبینم یان ئەڕاوێنم
فلیمی سینەما چەرخە ئەگۆڕێ ڕۆژێ سێسەد جار دە چی بکەم کەس بە گوێم ناکا کە ئاغا نیم و مسکێنم


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).