لەم ڕۆژە لە عیشقی یار سەودایی سەرێکم بوو

لەم ڕۆژە لە عیشقی یار سەودایی سەرێکم بوو (1942)
by سافیی ھیرانی
309483لەم ڕۆژە لە عیشقی یار سەودایی سەرێکم بوو1942سافیی ھیرانی
لەم ڕۆژە لە عیشقی یار سەودایی سەرێکم بوو ئەمما بە سەبەب ئەغیار بۆ جان خەتەرێکم بوو
سەرمەشقی خەت و خاڵی، ویردی دڵ و دینی من بۆ ئایینی شەبخیزی زیکری سەحەرێکم بوو
لوتفەن چ دەبێ جانا ئیمڕۆ کە نەوازیم کەی دوێنێکە لە باغی ڕووت حیسسەی سەمەرێکم بوو
نەقدی ڕووحەکەم بۆ نارد کالایی وەفاکەی بێ توحفێکی جەفاکەی هات هەر لا زەرەرێکم بوو
ئەی کاش شەوی هیجران بوو بە سەباحولخەیر چونکی کە لە ڕۆژی ڕووی مەیلی نەزەرێکم بوو
لەو پەرچەمی شێواوی داوی دڵی داناوە بەو غەمزەیی دوو چاوی کون کون جیگەرێکم بوو
گوڵ زارە لە گوڵزاری بۆ غونچەگوڵی زاری گوڵ کەوتە شەکەرباری وا گوڵ شەکەرێکم بوو
نوختەی دەمی مەوهوومە ئەو حیکمەتە مەکتوومە ئەغیار لەوە مەحروومە بەس من خەبەرێکم بوو
ڕووی شەمسی شوهوودە و خاڵ نوختێکی سوەیدایە لەم دوو ئەسەرە سافی نووری بەسەرێکم بوو


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).