لەناو گێژاوی گەردشی دەوران

لەناو گێژاوی گەردشی دەوران (1950)
by پیرەمێرد
305651لەناو گێژاوی گەردشی دەوران1950پیرەمێرد
لەناو گێژاوی گەردشی دەوران بە نەپەشۆکان ئەبیە مەلەوان
ئەگەر سەبرت بوو هیچ ناشڵەژێیت کە پەلەت نەبوو هەڵناخلیسکێیت
هاونشینی بەد ئەخلاق ئەگۆڕێ پیاوخراپ چاکیش ئەخاتە گۆڕێ
ئەو پادشایەی گوێی لە «هامان» گرت لەگەڵ میللەتی خۆی دەری نەبرد
ئیمان ئەوەتە کە لە دڵ دەربێ نەک ترسی شیر و حەپست لە سەر بێ
لە گەڵ خراپا ناڵێم تۆ چاک بە بەڵام بە کردەی چاک خۆت بێباک بە
لە بەخش و بەخشین پەشیمان مەبە بە شەرتێک دۆستی «لەئیمان» مەبە
چەند خۆشە خەوی خۆشی بێ گرێ دوژمنت نەبێ، خۆشیت سەرئەگرێ
ڕۆژ ئەرکی مەسنەد، شەو خەیاڵی ماڵ سرەوتت نابێ و عەیشت ئەبێ تاڵ
تۆ کە ئەزانی هیچ تا سەر نییە ئەم تەقەللایە و ئەرکەت بۆ چییە؟
لێدە لە تیپی ڕەندان بە تی تی چی دەبێ، ببێ، کەیفی خۆیەتی
هەزار وەک تۆ هات و تێپەڕی پاسیان ئەکرد و سەگیان پێ وەڕی

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 718


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).