لەوساوە کە شاری سلێمانی دروست کرا
|
کوشتاری ئێمە بوو بە شەڕی دوو برا
|
ساڵێک بە توورەکانە بە ماڵ و مناڵەوە
|
ئەژیاین بەڕیزە، ڕیزکەری کەوش بووین لە ماڵەوە
|
دیواربڕێک بە دزییەوە گەسکی لە ماڵ ئەداین
|
شەو خەنجەرێک بە دزییەوە باوکی لە چاڵ ئەناین
|
سەرمایەی توجارێکی پێشوو مەعاشێکی ئێستە بوو
|
ترسێکی وای بوو کێ خەوی ئێستای لە چاو ئەچوو؟
|
ئەمن و ئاسایش و نیعمەت و سەیرانی ئێستەکە
|
توخوا بە ناشوکری مەیبڕە و سپڵەیی مەکە
|
با وەکوو ئەوانەی ژووروو نەخنکێین بە دارەوە
|
با دانەهێنرێین بە تەڕی بە پۆپەی مشارەوە
|
قەیوان و قوترە و کونەماسی لە دەست نەدەین
|
دوایی بە جرت و فرتەوە هانا بۆ کێ ئەبەین
|