لەوە بترسە لە خوا ناترسێ (I)

لەوە بترسە لە خوا ناترسێ (1950)
by پیرەمێرد
305429لەوە بترسە لە خوا ناترسێ1950پیرەمێرد
لەوە بترسە لە خوا ناترسێ لە حەقی دۆست و ویجدان ناپرسێ
وا ڕێ ئەکەوێ بەد پەسەند ئەبێ بەڵام دوایی کار تووشی بەند ئەبێ
کەسێ بە بەدکار ناوی نەزڕێ ئاگری دز تەنها ساڵێ ئەگڕێ
بەدکار دوو نەوعە یەکێ نەزانە مەڕوانە ئەوە، عەقڵ میوانە
نەوعێکی تریان سروشتی بەدە ئەوەیان سزای بە داری حەدە
پیاوخراپ نەبێ چاک دەرناکەوێ تا تاریک نەبێ کێ چرای ئەوێ
بەخشین هونەر و وەرگرتن نەنگە چاوبرسێتییە سەرمایەی جەنگە
ئەوی لای خۆشە تۆ نانێ بخۆی دڵی مەشکێنە و بیخۆ ئەگەر خۆی
ئەگەر دەزانی بە خواستن زویرە داوای لێ مەکە ئەگەر وەزیرە
ئەگەر نان بدەی لە ماڵ ناترسی لە هەموو ماڵێ دەخۆی ناپرسی
بەرماڵی دەرماڵ هەر دوو وەک یەکن کە عالم نەبن کەڵوڕ و لەکن
لە تەنگانەدا خودا ئەناسی کەوتیە فەرەحی دیسان بڵباسی
مار کە زۆری خوارد دەئاڵێتە دار بەوە ئەزمەبێ و دەبێ ڕستگار
سۆفیش کە ماڵی حەرام زۆر ئەخوا بە نوێژ و تەزبێح گوناهی ئەڕوا

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 524
1937/05/03


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).