لەو خۆشییەی کە قاسیدی مە؛ ناگەهان گەیشت
لەو خۆشییەی کە قاسیدی مە؛ ناگەهان گەیشت | پەیغامی عاشقانە، بەلای عاشقان گەیشت |
شیرین سیفارشی جانانە؛ یا شەکەر؟ | دوو سەد هەزار لنگە، بەیەک کاروان گەیشت! |
یاڕەب چ خێر مەقدەمە ئەو قاسیدە، دەڵێی: | ڕوحی ڕەوان بەپەیکەری مە؛ ئەرمەغان گەیشت! |
قاسید مەگەر خوجەستە قەدەمی خدری بوو، کەوا | موژدەی حەیات و زیندەگیی جاویدان گەیشت؟ |
ئەی پەیکچی؛ کەوا لە قدوومی موبارەکت | گیانی عەزیزی مە، بەبەر ئێمە، عیان گەیشت! |
سوبحانە! لەو پەیام ڕەوان پەروەرە، دەڵێی: | ئەنفاسی عیسەویی بەمنی ناتەوان گەیشت؟ |
ئەو ساعەتە، چ ساعەتی سەعدە، کە پێکەوە | ئیقباڵ و عیزز و یوسر، عەنان دەر، عەنان گەیشت! |
ساقی بدە شەراب، بەجامی لەبا لەبت | پێش ئەز ئەوەی کە: جامی ئەجەل بۆ مەمان گەیشت |
یاران مەکەن مەلامەتی بێ تابیی دڵان | بیللا کە تیغی شەوقی ویساڵی بەجان گەیشت |
سەد خۆزگە بەو دەمەی کە لەپڕ بێن بڵێن: ئەدەب | لێت موژدە بێ، کە دڵبەرەکەی میهرەبان گەیشت |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|