لەو دەمەوەی بوومەتە هاواڵی غەم
لەو دەمەوەی بوومەتە هاواڵی غەم | خزاومەتە گۆشەی سیاماڵی غەم |
لە نێو دەشتی عوشرەتا نەبووە و نییە | کەس وەکو من پیشەی بێ عەوداڵی غەم |
دامەنم بۆیە وەها گوڵ گوڵ بووە | چونکە گیرە لە جەرگم چنگاڵی غەم |
تاریکەڵانە ژیانم عیللەت چییە ؟ | هەر بە تیفلی کەوتوومەتە چاڵی غەم |
هەیکەلی شادی و سرورمی تێکشکاند | گورزەکەی دەستی ڕۆستەمی زاڵی غەم |
بازاڕی غەزەل شکاوە بە یەکجار | قیمەتی لێ سەندووە کوتاڵی غەم |
ئەهلی ئەم شارە ئەزانن کە ناتیق | دەگا بە دەرگا گەڕا بۆ سواڵی غەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|