لەو دەم بەباغی ناز، گوڵی مە ڕەسیدەیە
لەو دەم بەباغی ناز، گوڵی مە ڕەسیدەیە | جامەی شکۆهی خونچە دەهانان دڕیدەیە |
سەد جارە: سەروو، جیلوەیەکی بێ، لە تەرزی ئەو | کوا وەک قەدی سنەوبەری وی، سەر کەشیدەیە! |
شەو تا سەحەر، لە نێشی سەری زوڵفی؛ حاڵی من | وەک حاڵەتی شەوانەی ئەفعی گەزیدەیە |
خاڵی زوموڕودی، کە لەسەر لەعلی لێوییە | بۆ: وی کەماڵی حوسن و بەمە: نووری دیدەیە |
داغی قبووڵی عیشقی، لە دیداری عاشقان | ڕەنگی پەڕیدە، قامەتی چەنگی خەمیدەیە |
دڵ، گەر بەدامی زوڵفەوە بوو، شەوقی خاڵی بوو | دانە نەچیدە بەستەیی دامێکی چیدەیە |
تا تێک نەچێ بەبادی سەبا، چینی توڕەکەی | دەرناکەوێ چ خوێنێ دەکا؛ ئەم تەریدەیە |
جانا! ئەدەب خوماری مەیی عیشقە، توخودا | جامی لە بالەبێکی لە بادەی لەبی دەیە |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|