لە ئاهی من حەزەر کە
سەری کۆنەم خەریکی تازە دەردە | سورشکم گەرم و ئاهم خەیلێ سەردە |
بحمد الله تەناسوب هەس لە بەینا | لە خەم تاقم لە حوسنا یار فەردە |
وەکوو قەوس و قەزەح هەڵدێن لە وەسڵا | لەبی ئاڵ و لەبم پڕ بار و زەردە |
عەجەب ماون کە دووسەد پێکۆ نابن | کەچی باڵای وەکوو گوڵ قەلبی بەردە |
وەکوو حاتەم لە بەخششدا بە ئەعدا | لەبەر چی وا لەبەختی ئێمە ڕژدە |
وتم ئەی گوڵ لە ئاهی من حەزەر کە | وتی عەنقا چ خۆفی هەس لە جەردە |
لە دەشتی عیشقبازی یار، قانع | عەجەب شیرین سوارێکی نەبەردە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|