لە بەختی من

لە بەختی من (1965)
by قانع
306679لە بەختی من1965قانع
لە بەختی من مەلایەک هاتە گوفتار جنێوی زۆری نارد بۆ ساحێب ئەشعار
وتی یا شێخ بە تۆ چی زەرب و تەقسیم!؟ چ لازم زانینی باتمان و خەروار!؟
قسەی جۆگرافییاکان هەر درۆیە ئەمە سیحرە ئەڵێن پێی کەسری ئەعشار
ئەگەر عیلمت ئەوێ، مردوو بشۆرە چلۆن شۆرینێ! وەک شۆرینی مردار
لەسەر چیخێ لە پێشا ڕایبکێشە ئەبێ ڕاست ڕایبکێشی میسلی ڕەشمار
ئەبێ کێری بە هەردوو دەس بدۆشی وەکوو بزنێ کە بیدۆشێ تەمەعکار
بە هێواشی دەست بێنی بە سکیا هەتا دەردا ئەوی خواردوویە پێرار
لە پاش شۆرینی چڵم و گوو و گمێزی هەڵیسێنیتۆ، هەر وەک ورچی سەردار
لە ساحێب مردوو ئەو وەختە بسێنە لە حەققوزەحمەدا یەک ڕوبعە دینار
وەهایە نانی مەردانە کە فەرمووم دەخیل ئەم وەسیەتە نەیخەیتە پێوار
وتم حەیوانی لایەعلەم بفامە چلۆنە سونعیاتی چەرخی دەووار
لە پێشا واجبە تەعلیمی دینی لە قورئان و حەدیس و شەرع و ئاسار
ئەوەی ئەمرە بە جێی بێنە تەواوی ئەوەی نەهیە، نەکەی هەرگیز بە ڕەفتار
بزانە مردن و میعاد حەققن ئەمە مەعلوومە ڕاستە جەننەت و نار
بە پێی ئەعمالی خۆت ئەدرێ جەزای تۆ بە میزانا ئەکێشن جەمعی کردار
لە چاکە چاک و بەد بەد دێتەوە ڕێت بە قەد یەک زەڕڕە ون نابێ لە ڕەفتار
لە پاش زانینی ئەمر و واجباتت بزانە چۆنە وەزعی چەرخی دەووار
لە چی پەیدا دەبێت هەوری بەهاری؟ لە چی نەشئەت ئەکا نێرگس لە گوڵزار؟
ئەبێ ئینسان بەئاگا بێت لە عالەم لە چی تەشکیل دەبێت بەفراوی کۆسار؟
لەبەر چی بەفر پان و تەرزە گردە؟ چییە نەعرەی سەواعیق دێ لە ئەقتار؟
لە زستانا لەبەر چی سارد و سەختە؟ لە هاوینا لەبەر چی گەرمە وەک نار؟
درەخت بۆچی بەهاران بەرگی سەوزە؟ لە پاییزدا ئەمێنێ ڕووت و بێبار
کەرە چوارپێ! ئەبێ تۆ شارەزا بیت لە حاڵی ئەمریکایی و چین و تاتار
لە چییەوە وەرئەگرێ گاز کاربۆن؟ چلۆن تەرفیع ئەکات میللەت بە کردار؟
بە چی ئاوا ئەبێ خاکی وەتەنمان؟ بە چی دێهات بنەخشێنین وەکوو شار؟
سکووتت لازمە لەم بەزمە قانع نەوا دەورت بدەن یارانی خونخوار


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).