لە بەزم و ڕەزمی ئەم دەورە کە عالەم هەندە بێ باکا
|
خەیاڵی مردن و حەشر و حیسابی ئەو سەری ناکا
|
دەترسێم زۆر لەسەر ئەم حاڵە قابیز بێ بەرم لاکا
|
«دڵا هەستە بەسە ئیتر تەعەمموق بەس لە دونیا کا
|
لە بۆ ڕۆژی قیامەت حەول دەو ڕووی خۆت لە مەولاکا»
|
لە ڕێگەی ساڵحان خۆت لامەدە بۆ ڕێی ڕەزیل و خنس
|
مرادت هەر خودا بێ گوێ مەدە لۆمەی عموومی جنس
|
ڕەفیقیشت نەبی بگرە بە قوڕئان و شەریعەت ئونس
|
«لە ئەقوالی ئەبالیس و شەیاتینانی جینن و ئینس
|
تەجەننوب کەو تەشەببوس هەر بە فەرماییشی تاها کا»
|
بە ئیخلاسی عەمەل دونیاو ڕیا هەردووک موتەللەق کە
|
بە زیکری خوا لە قەلبت دەرگەیی شەیتان موغەللەق کە
|
بە فیکری مردن و قەبر و سوئالیش دڵ موفەللەق کە
|
«عەلائیق کەم بکە خۆت وا بە ڕێگەی دین موعەللەق کە
|
هەتا ماوی زەخیرەو زادی پاش مردن موهەییا کا»
|
لە تاعەت هیچ مەکە تەقسیر دڵ و جەرگت بکە بوریان
|
مەبە چیدی فیدای دونیا دەمێ واز بێنە لەو توغیان
|
لە پێش مردن بکە تەدبیری دەفعی قەسوەت و عیسیان
|
«لە پاش مردن نەفع نادا تەزەڕڕوع زاری و گریان
|
ئەگەر عەقڵت هەیە ئێستا وەرە کۆشش لە بۆ خوا کا»
|
تەماشای ئایەتی «لَا تَقْنَطُوا» کە چۆنە لوتفی خوا
|
لە بۆ عەبدانی موسریف وەعدەیێکی چۆنی فەرموو خوا
|
ئەتوش وەک وان مەڵێ تۆبەم قەبوڵ نابی لە خدمەت خوا
|
«گوناهت گەرچی بێ ئەندازەیە ئەمما وەرە توخوا
|
دەخالەت بەو شەهەنشای ساکینی یەسریب و بەتحا کا»
|
کە چونکە هەر ئەوە شافیع، مودەببیر خۆیتی ئەو سەروەر
|
عیلاجت زوو دەکا مەعلووم لە سوتانت دەباتە دەر
|
جەلەو کێشت دەبی بۆ ڕێی نەجات تا حەوزەکەی کەوسەر
|
«ئەوا ئەو زاتە وەقتی شیددەت و ئەهوالەکەی مەحشەر
|
لە بۆ ئەو بەس کە زاتی حەق بە «سَلْ تُعْطِي» مونادا کا»
|
لە بۆ چاوشۆڕی ئوممەت ئەو وەکو زەڕڕین کولاهێکە
|
لە حەشرا سەر بڵندە بەو لە چاو عالەم کە شاهێکە
|
وەرە ئەمجا تەماشای کە، کە ساحێبی چ جاهێکە
|
«کە شاهێکە لە بۆ ئوممەت نییە میسلی پەناهێکە
|
لە وەقتی زەلزەلەی ساعەت «أَنَا لَهَا» کە دەعوا کا
|
«محبّ المحسنينَ» ئەو، «كبير المرسلينَ» ئەو
|
«طبيب المقتدينَ» ئەو، «منجّني التابعينَ» ئەو
|
«أمين المسلمينَ» ئەو، «حبیب المهتدینَ» ئەو
|
«شفيع المذنبينَ» ئەو، «رحمة للعالمينَ» ئەو
|
لە فەزلی ئەو تەماشای «سَوْفَ يُعْطِيكَ فَتَرْضَى» کا»
|
وەرە عاجز هەتا ئێستا کە مەغروور بووی لە عالەم نیز
|
لە شەیتان و نەفس بۆ خۆت هەتا ماوی بکە پەرهیز
|
نەوەک بۆ مردنیش ببنە قەرین ئامێزی دەر ئامێز
|
«عومەر» بۆ تۆمە ئیتر مائیلی دونیا مەبە هەرگیز
|
وەفای بۆ کەس نەبوو نابی، هەمووی چاندینە لەم خاکا»
|