لە تاوی ئاگری عەشقی پەری ڕوویێکی قەد بەیداخ

لە تاوی ئاگری عەشقی پەری ڕوویێکی قەد بەیداخ (1969)
by سابیری
306517لە تاوی ئاگری عەشقی پەری ڕوویێکی قەد بەیداخ1969سابیری
لە تاوی ئاگری عەشقی پەری ڕوویێکی قەد بەیداخ خودا ئاگاهە یەک لەحزە نییە جەرگ و دڵم بێ داخ
کە زولفی ڕوومەتی پۆشی سەراپا خەڵکی مەجنوونە کە دەرخا ڕوویی شیرینی وەکوو فەرهاد دەچن بۆ شاخ
بە غەمزەی چاوی بیماری ئەزانن چەند پەرێشانم میسالی باخی بێ خاوەن وە یا بوستانی بێ چەرداخ
بە باڵا سەروی بوستانە، بە ڕوخساری گوڵستانە بە شەو ساقییی مەستانە، بە ڕۆژ بێ مەسکەن و سۆراخ
بە غەمزەی چاوی سەححاری مەلەک ڕەقس و سامایانە لە شەوقی حوسنی شیرینی بەشەر کەوتوونە شاخ و داخ
گوڵی حوسنی کە بنوێنێ بەشەر ئارامی نامێنێ وەکوو بولبول ئەناڵێنێ لە شار و دەشت و باخ و شاخ
نیشانم دەن ئەگەر دیتان، نیشانێکە لە مەردیتان کە چونکە هیچ کەسێ نەیدیوە قەت ئینسانی وا گوستاخ
چ حاسڵ سابیری هاوار ئەکەی، قاتیل لە دەس دەرچوو هەتا ڕۆژی قیامەت قاتڵت پێناکرێ سۆراخ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).