لە حەسرەتی قەدەمی بەهار گوڵی وشکی ئەرز ژیایەوە

لە حەسرەتی قەدەمی بەهار گوڵی وشکی ئەرز ژیایەوە (1952)
by فایق زێوەر
304929لە حەسرەتی قەدەمی بەهار گوڵی وشکی ئەرز ژیایەوە1952فایق زێوەر
لە حەسرەتی قەدەمی بەهار گوڵی وشکی ئەرز ژیایەوە لەبی غونچە و گوڵی یاسەمین بە قدوومی بەهارە گەشایەوە
بە تەبەسسومی ڕوخی نازەنین کەژی خەفەت و مەرارەتی دڵ وەکو بەفری شاخە بڵندەکان بە هەتاوی بەهار دەتوایەوە
کەڕەتێ لە چەمەن نەزەرم ئەکردە گوڵ و لە بولبول و عیشقیان هەچی بولبولە لەباتی گوڵان بە تەغەننییان ئەخولایەوە
چ مەنازیرێکی عەجەب لەتیفی هەبوو لە بەری بەیانییا قەدی گیا بە چەشنی ڕوو زوڵفی یار بە نەسیمی سوبح ئەگەشایەوە
بە نیگای سرووری شەواهید و تەبەسسومی لەبی ئاڵی دۆست کەمەری ئومێدی ڕەقیبی بەد وەکوو جیم و نوون ئەچەمایەوە
لە بەهاری پڕ فەرەح و سرووری وەها کە عالەم بێ غەمە بەشی من کە فایقی زێوەرم لە غەمی زیاد چ نەمایەوە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).