لە دووری قامەتت جانا هەتا کەی دڵ بە ئەفغان بێ
|
بڵێ پێم تووخوا تاکەی وەها سووزان و بریان بێ
|
دەپرسی گەر لە ئەحواڵم نیگارا دوور نییە وەڵڵا
|
لە عەشقی شەمسی ڕوخسارت دڵم وەک شەمعی گریان بێ
|
لە جەمعی عاشقانت دا عەزیزم هەر بە تەنها من
|
دەبێ تاکوو مەماتم تێ بەراتم تیر و پەیکان بێ
|
دەزانم تا وەکوو ئەمرم نیشانەی تیری برژانگم
|
هەتا ڕۆژێ حەیاتم بێ ئەبێ دڵ زار و ناڵان بێ
|
فەقەت بەم موژدە دڵشادم شەهیدی عەشقی باڵاتم
|
ئومێدم هەس لە مەحشەردا حسابم لێل شەهیدان بێ
|
کە مائیل بوو بە نووری ماهی ڕوخسارت دڵم زانیم
|
لە جەننەت دا ئەبێ جێگام لە سەحنی باغی ڕیزوان بێ
|
دەکەن مەنعم ئەڵێن مینە لەبەر چی وێڵی هەردانی
|
دەڵێم لۆمەم مەکەن عاشق ئەبێ ماوای بیابان بێ
|