لە دووی سیاسەت خۆت مەخەرە بەند
لە دووی سیاسەت خۆت مەخەرە بەند | ڕێوی قەواڵەی پێ بوو، پێستیان کەند |
تخوون بە پیاوی سەرچەوت مەکەوە | بە دەست قەرز بدە و بە پێ دووی کەوە |
دوو گوێ و زبانێ دراوە بە تۆ | دوو ببیە و یەکێ بڵێ لەسەرخۆ |
دوشمنی ناوخۆت ڕەگ دەردەکێشێ | دار پوازی لە خۆی نەبێ ناقڵیشێ |
لە هەموو هەورێ باران نابارێ | ڕاز کەوتە زارێ، ڕاست کەوتە شارێ |
ئەو کانیەی ئاوی لێ دەخۆیتەوە | بەردی تێ مەخە تینوو ئەبیتەوە |
بە سوێندی درۆ خۆت مەخەرە داو | تاریکەشەوە گەڵاڵی لە ناو |
ئەوی ئەیەوێ سەری نەیێشێ | بەقەد بەڕەی خۆی پێ ڕادەکێشێ |
گەورە کە یەک بن میللەت سەر دەخەن | دەڵێن دوو ڕێوی شێرێ کەوڵ ئەکەن |
ئیشت بە دەست بێ هیوات لێ دەکەن | دار کە بەری گرت پەڵی پیا دەدەن |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 323
1932/05/21
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|