ئێمە کوردین سەروەرین ئارین لەدەستەی پەهلەوین
|
سالکی ئەوجی سەعادەت، بۆ مەعاریف ڕەهرەوین
|
ڕۆژ و شەو هیوا لە کۆششمان مەبەست چاکی بەشەر
|
ڕەهبەری حوررییەتین عیلم و مەعاریف پەروەرین
|
تازە تەرزی نەو نەمامی باغی سەروی میللەتین
|
لالە وو ڕەیحان و نەسرین و بنەفشەی وەتەنین
|
ئێمە پەرژینین لە دەوری خاکی پاکی نیشتمان
|
دەستەیی میحنەت کەشی گەل، پاسەوانی میللەتین
|
عیلم و زانایی چەکی دەسمانە، وەحشەت دوشمنە
|
مەحوو بەربادی ئەکەین، یەغماگەری عەمری ئەوین
|
ڕوو لە هیوا ڕاست و تیژ و دەیدەوان و ڕەهڕەوین
|
عیلمێکی وا کەسب ئەکەین بۆ ئاسمانان پێی ئەچین
|
ڕۆژهەڵاتی لاوی کوردانە ئەسیری زوو وتی
|
ئێمە کوردین سەروەرین، ئارین لە دەستەی پەهلەوین
|