لە دەشتی سینە هەڵگیرسا بڵێسەی ئاگری جاران
|
عیلاجێ ئاوی تەدبیرێ لەڕێی پێغەمبەرا یاران
|
ئەگەر تەعویزی دەرمانە ئەگەر تەدبیری لوقمانە
|
پەیا کەن گورج و ئازانە لە دەشت و شار و عەتتاران
|
لە تاوی ئاگری دووری بە غایەت دڵ پەرێشانم
|
خودایە زوو بنێری تۆ حەکیمی دەردی بێ دەرمان
|
شەرارەی ئاگری کوورەی دەروون نەکوژایەوە ئەسڵا
|
کە فرمێسکم بە دەشتی سینەدا ئەڕژێ وەکوو باران
|
دوعا یا تیببی جالینووس، موفیدی شەرعی یا کابووس
|
لە دەردی عاشقان مەعکووس دەبێ دەرمانی عەتتاران
|
لە تاوی ئاگری دووری سەبووری دڵ نەما ڕەببی
|
سەبەبسازی بکەی هەر تۆی حەکیمی دەردی بیماران
|
عەجایب ئاگری سینە بە فرمێسکم نەبوو ساکین
|
کە سابیر سەیلی ئەشکی وا ئەبارێنێ وەکوو باران
|