لە شوکرانەی خوا کەی دەرئەچم من
لە شوکرانەی خوا کەی دەرئەچم من | کە ئەمساڵیش نەجاتم بوو لە تووتن |
نزیکی ساڵ و نیوێکی تەواوە | بە زنجیری جەفا قاچم جەڕاوە |
لەلای حەمماڵی تووتن چاو بەرەوژێر | ئەمن وەک دێڵەڕێوی ئەو وەکوو شێر |
پەنا بە خوا کە ئەمدی گەورەکەی ئەو | جیهان تاریک ئەبوو لێم هەروەکوو شەو |
جەخار و دەرد و ناسۆری بە دەفتەر | تەواو نابێ لە دنیا تا بە مەحشەر |
ئەگەر قازانجەکەی دووسەد دینارە | لەلای من کاکە هەر وەک ژەهری مارە |
ئەکەم تۆبەی نەسووحی تا بە مردن | نەبم تێکەڵ لەگەڵ ئەربابی تووتن |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|