لە شەڕی بەدکار پشت بە خوا بەستە
لە شەڕی بەدکار پشت بە خوا بەستە | ئەوە مەبەستە، مەترسە، بەستە |
هەرچەند گفتوگۆت بێ سەروپا بێ | کەس لێت ناگرێ کە دڵت پا بێ |
دڵ پیس بە ئامشۆ «کەدەر» ئەبەستێ | هیچ دەربەست نییە کە دەر ئەبەستێ |
بە ئیملای کۆنە «سڕ» و «سەر» بران | «سڕ» و «سەر» هەر دوو پێکەوە بڕان |
دەستت ببەستێ، دەستت ئەبەستی | بڵندی نەکەی ئەکەویە پەستی |
لە ئێران جاران نەمام نەمام بوو | ئێستا سەربەرزیی نەمام تەمام بوو |
لە داوی خودا و دەوڵەمەند گەڕێ | وشک و تەڕ جووت و ئاشی ئەگەڕێ |
هەور گرماندی ترسنۆک تۆقی | وتم: ئۆخەی وا قارچک هەڵتۆقی |
بە توانج ئەڵێن دوومەڵان زۆڵە | خۆ ئەوی «زۆڵە» خەڵات لە کۆڵە! |
زستان سەرمای خۆی وەرگەڕایەوە | ڕێویش پێستی خۆی وەرگێڕایەوە |
چەشنە «ڕێوییەک» هاتۆتە کایە | ڕێوی «قەمچووغە» پێستی پڕ «کایە» |
توولەماری وا ڕووی کردە «کابە» | ماری شێخ هومەر، سەگی ئەسحابە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 621
1941/03/13
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|