لە عیشقی چاوی غەممازی غەزەلخوانی نەکەم چ بکەم
|
لە نازی تاوسی چین، سینە سوزانی نەکەم چ بکەم
|
عەجائیب مانگی چاردەم دی، دوو مانگی یەک شەوەی پێ بوو
|
لەگەڵ دوو زەهرە لەم تەرتیبە حەیرانی نەکەم چ بکەم
|
لە باغی یار کە جاری بووی گوڵێکم کرد فیراقم بوو
|
ئیتر جانم فیدای خاوەن گوڵستانی نەکەم چ بکەم
|
شەڕابی لەعلی لێوی گەر بخۆن وەک من دەبن ڕیسوا
|
مەکەن لۆمەم کە فیکری مەیلی جارانی نەکەم چ بکەم
|
ڕەقیبی سەگ سیفەت مەنعی ویسالی یاری لێ کردم
|
بە ئەفکار خۆم هیلاکی تیری موژگانی نەکەم چ بکەم
|
لە غەم تازە خەلاس نابی دڵی دێوانەو و مەفتوون
|
نەما سەبرم خەیاڵی خەدد و خاڵانی نەکەم چ بکەم
|
لە حەسرەت ڕوویی لەیلا عاجزم مەجنوون سیفەت ناچار
|
وەکو بولبول لە دەوری گوڵ سەحەر خوانی نەکەم چ بکەم
|