لە لای ئەوانەی کە ویژدان باوە

لە لای ئەوانەی کە ویژدان باوە (1950)
by پیرەمێرد
305479لە لای ئەوانەی کە ویژدان باوە1950پیرەمێرد
لە لای ئەوانەی کە ویژدان باوە لە ڕابواردندا ژن نیوەی پیاوە
کە ڕەگی دارت لە ژێردا پچڕاند گەڵای ڕەونەقی دارت هەڵوەراند
ئەسپێکی ڕەسەن هەرچەند کە لەڕە گەلێ لە کەری قەڵەو چاکترە
شەربەت هەر چەند خۆی شیرین دەنوێنێ هەر ئاو تینوەتی تەواو دەشکێنێ
ئەو دەوڵەمەندەی لە خوێش نەپرسێ ئەبێ لە سەر و ماڵی بترسێ!!
ئەو قەلەندەرەی ویژدان یاریەتی تەڵای دەستەوشار خزمەتکاریەتی
ئاگری بەدخوڵق، خەڵق شەیدا ئەکا خوێندن بڵێسەی پێ پەیدا ئەکا
لەم زەمانەدا کە کیزەرییە کچ با حۆریش بێ دەردیسەرییە
بووی بە خەزووری پیاوی شەڕانی ئەبێ کچەکەت لای خۆت بزانی
یا پیاو دەکوژێ یا خۆ ئەیکوژن کە وابێ کچی تۆ نابێ بە ژن
چیت لە دڵایە زمانت وابێ هەوڵی ئەوەت بێ واتەت ڕەوا بێ
ئەوی ڕوو گرژە خەسارەمەندە ئەوەی ڕوو خۆشە ئەو دەوڵەمەندە
کە شەڕانیت دی پێی بڵێ بەگم ورمزیارت دی تۆ بڵێ لەکم
پارە وتوویە سەخت و سەرسەختم نەمدەن بە سەخی حەپسی بەدبەختم
سەبری عاشق و پارەی دەست بڵاو قەرار ناگرن بیشیان خەیتە داو

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 576 و 196
1939/08/17


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).