لە من ماچ و لە تۆ خەندە و ساقیش مەی
لە من ماچ و لە تۆ خەندە و ساقیش مەی | بۆنی زوڵفیش بە سەرما بێت پەیاپەری |
چ خۆشە یای چ خۆشە وەقتێکی وا | پڕ بەم دڵە بیمارەم بڵێم ئۆخەی |
ناڵەی سەنتوری سینەم هێندە بەرزە | دوو سەد مەقامی عاریفان ئەکا تەی |
نەو گوڵێکە نازەنینی خۆش خەرام | ئیلاهی هەر بە دووری بگری لە وەی |
چ باسەفایە سەیری باخی حوسنی | لەگەڵیا بێت بۆنی بادە و نەوای نەی |
ئەوا دەستم لە تاسکڵاوی گیربوو | نایگۆڕمەوە بە جوققەی شاهانەی کەی |
دەخیلت بم بە فڵتە فڵتی ڕەقیب | قەد ئازاری دڵی ناتیقت نەدەی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|