لە من کانی تەڵا مەخفی بوو دێمۆ
لە من کانی تەڵا مەخفی بوو، دێمۆ | لەمەولا حەیفە دڵ بەستن بە سیمۆ |
وجوودم وەک گوڵی پەژموردە وا بوو | نەسیمی لوتفی تۆ هات و گەشیمۆ! |
لەبۆ تەشریفی یادی تۆ لە بەینا | هەچی خارێ لە ڕێدا بوو چنیمۆ |
لە دوورۆ بۆی شەمیمی کاغەزت هات | بە تەرزی گوڵ، بە دەم بادی نەسیمۆ |
بە ڕەسمی «ئەلف و دال و بێ» وەرم گرت | چ وەرگرتن: بە «میم و ئەلف و چیم»ۆ |
گرفتارم حەقیقەت لەم مەقامە | وەکوو گەوهەر بە دەس شەخسی لەئیمۆ |
لەلای ناری هەچی خەرمانی غەم بوو | بە مەجمووعی ڕەقیباندا بەشیمۆ |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|