لە موسوڵمانەوە بۆ جەنابی حەقق مەزبەتە بێ
|
چ ڕەوای حەققە عەدوو حاکمی ئەم میللەتە بێ
|
مەلیک و سەیید و بەگزادە فیرار و چەتە بێ
|
فوقەرا و ئوسەرا هەر بەشی ئەم زیللەتە بێ
|
عولەما و قازی هەم موفتی ئەم بیدعەتە بێ
|
لە سولەیمانی و کەرکووک و وڵاتی کفری
|
نووری چاوانی ئەگەر تابیعی زوڵم و کوفری
|
وەرنە وەک جەعفەری تەییار بە باڵیش بفڕی
|
بە خودا بێ هونەر و زوشت و لە خانەی سفری
|
تا فەلەک سالاری ئەم کۆمەڵ و جەمعییەتە بێ
|
ئەم غەم و نەگبەتە چەوتی ڕەوشت و ئیقباڵە
|
چونکە ئەم عالەمە ئیغوا بووە عالەم ضاله...
|
عولەما و سولەحا تالیبی گەنج و ماڵە
|
شکی تێدا نییە ئەم دەردە جەزای ئەعمالە
|
یاخودا ئاخری ئەم هەیئەت و وەزعییەتە بێ
|
تاقمێ گەرچی نیزاعیانە لەسەر ئیستیقلال
|
ناویان دەرچووە بێچارە بە سووئی ئیستیعمال
|
چونکە بێ پارەن ئەگەر لێرە بکەن ئیستیحسال
|
لە کنم وایە بە تەییارە دەکەن ئیستیدلال
|
ئەم نییەت چاترە عالەم لەسەر ئەو نییەتە بێ
|
دین و ئیمانی هەموو دەوڵەت و میللەت پارە
|
مەنشەء و مورسی ئەنواعی موزیللەت پارە
|
چییە دەرمانی غەم و میحنەت و عیللەت پارە
|
مەسقەلی قووەیی ئیدراکی دەلالەت پارە
|
سابیری لۆردە ئەگەر ئەگەر واقیفی ئەم حیکمەتە بێ
|