ئازیز هیلاکم ئازیز هیلاکم
|
وەک تەیری زامار، غەڵتانی خاکم
|
پێچ ئەدەم وەک مار، تەواو خەمناکم
|
بێ برا و بێ قەوم، بە تەنیا و تاکم
|
دەردم کارییە، بێ یارم ئەمشەو
|
جەرگی لەت و کوت، زامارم ئەمشەو
|
نەخۆش و عاجز، مەحزوونم ئەمشەو
|
لە فەرهاد بەدتر مەجنوونم ئەمشەو
|
ئەزانم وادەی ئاخر حەیاتە
|
قەتعی زیندەگی ڕووی سەر بیساتە
|
ئاخ یاران لە کوێن؟ بۆ چی بێ دەنگن؟
|
بۆ نایەن بۆ لام؟ ئەڵبەت پێ لەنگن!
|
هەی داد هەی بێ داد، کوانێ یارانم؟
|
کوانێ براکەی جاری جارانم؟
|
وەتەن! کوا نەسیم عەترامێزەکەت؟
|
کوا خاک و خاشاک عەنبەربێزەکەت؟
|
بێ قەوم و عەشرەت بەبێ برا خۆم
|
بێ هاودەردی دڵ، پشت و پەنا خۆم
|
قانع بە کردەی چەرخی چەپ گەردە
|
چەن هەزار وەک تۆ، هەناسە سەردە
|