لە وەسفی جوانیت ئەی یاری دڵدار

لە وەسفی جوانیت ئەی یاری دڵدار (1955)
by مەزڵووم
303549لە وەسفی جوانیت ئەی یاری دڵدار1955مەزڵووم
لە وەسفی جوانیت ئەی یاری دڵدار ئەم دوو سێ فەردە ئەڵێم بە یادگار
ئەبرۆت بە نەقش سونعی ئیلاهی کێشراوە وەک تاق ئیقباڵی شاهی
چاوت گەلاوێژ پریشکە دێنێ ڕوومەت ئاوێنە، ئینسان ئەنوێنێ
دەم کانی یاقووت، پڕە لە گەوهەر زوبان شیرینتر لە شەهدو شەکەر
دوو زوڵفی ڕەشت هەر وەکوو ڕەشمار ئاڵاوە لە مل نازگی نازدار
گەردی وەک بلوور، مینایی بێگەرد شیرین و پەسەند وەک ئاڵتونی زەرد
زوڵفت وەک کەمەند، نێچیری بەهرام بۆتە زنجیری دڵەی نابەکام
مەمانت نارنج، یا لیمۆی کاڵە یا خود شەمامە یان پرتەقاڵە
گۆنات وەکوو شەمع، منیش پەروانە بە حوسنت سووتام، جەرگم بریانە
سینەت بە وێنەی بەفری تازەو تەڕ ساف و بێگەردی وەک بەردی مەڕمەڕ
نافەت عەترڕێز پڕ موشک و عەنبەر پڕ لە ڕائیحەو بۆنی موعەتتەر
شەرتە مەزڵووم یش لەیلی نازپەروەر! مەجنونی تۆ بێ تا ڕۆژی مەحشەر


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).