لە پڕێ کە خۆی بە کوڕێ زانی
لە پڕێ کە خۆی بە کوڕێ زانی | تێگەیشت هۆشی چۆتە میوانی |
خۆ خوا ئەیتوانی بە «کُنْ فَیَکُون» | بیخاتە سەر یەک بارەگای گەردوون |
بۆ چاولێکەری هەفتەی پێ خایاند | ئەمە پەندێکە بە ئێمەی نواند |
عەقڵی تەجرەبە ڕاستە سەر ناکا | بێ بەراوەردە کە سەر دەرناکا |
هەرچی کە هەڵساو کەوتە سیاسەت | تەماشا دەکەی بوو بە سیاسەت |
جووجەڵە سەری لە هێلکە جووقا | توێکڵ کون دەکا لە ژێر دەندووکا |
خوا ویستی جیهان بڕژێ بەیەکدا | لە پێشدا سەلم و تووری تێک بەردا |
غیرەتی میللی ئەمەندە پاکە | پیاو لە کوشتن و بڕین بێباکە |
کەسم نەدیوە وەک کورد ئازا بێ | لە ڕێی مەشرووعا هێند بێ پەروا بێ |
بەڵام ئەوانەی ئەبنە پێشەوا | قوماشی گیانیان ئەکەن بە کەوا |
ئەگەر ڕاست ئەکەن خۆیان تێهەڵچن | نەک ئەوان تووش کەن سووکێ بۆی دەرچن |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 823
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|