لە ڕاستی خوا و خەڵک ڕاست و دڵپاک بە
لە ڕاستی خوا و خەڵک ڕاست و دڵپاک بە | لە واتەی هەموو عالەم بێباک بە |
تۆ کە ئایینی خوا ڕابەرت بێ | مەترسە ئەگەر قەستی سەرت بێ |
ئومێدی دۆستی لە بەدخوو مەکە | ناگۆڕێ ئەگەر بیشچێتە مەکە |
بۆ ئەو بەدبەختەی خوڵقی گۆڕاوە | خوێندن شووشەیە لێی بارکراوە |
دەورێکە دەوران وا دەنوێنێ | ئیمان پشکۆیە دەست دەسووتێنێ |
نیشان بەو نیشان بچۆ بۆ مزگەوت | چەند کەست بانگ کرد کەست شوێن نەکەوت |
بەڵام بۆ شوێنێ کە پیشەی شەوە | تۆ دەریشیان کەی وان لە پێشەوە |
هەنگوین شیفایە و ئارەق وەک زەهرە | کامیان کڕیاری زۆری لە دەورە؟! |
خۆ هێجگار هەروا بە چاولێکەری | هەرچی ئەڕوانی داویەتە بەری |
کەم کەس دەزانێ ڕێگای بۆ کوێیە | پێشینان ئەڵێن: سەیرە لە کۆیە |
ناڵێن: حەیفە بۆ ئەم باڵا و بەژنە | ئەڵێن: مەرگ لەگەڵ ئاوەڵان جەژنە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 919
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|