لە ڕۆژنامەی مودیری کەج مەداری چەرخی مەنشووری
لە ڕۆژنامەی مودیری کەج مەداری چەرخی مەنشووری | دەنووسێ نەجمی سەعدی کەوتە ئەوجی مەوجی بللووری |
دەکەم تەمجیدی فکر و عەقڵ و عەقدی ئیزدیواجی تۆ | لەگەڵ یەک خانەوادە و تایفە و فامیلی مەشهووری |
عەجەب کارێکی باشت کرد کە تەجدیدی فەڕاشت کرد | چ دەخلێکی هەیە سەدری بە ئاش و ماش و بلغووری |
لە دنیادا کەسێکی هەمنشین و هەمدەمی چابێ | چ موحتاجە بە تەخت و تاج و موڵکی ئیمپراتووری |
دەنووسم بۆ موغەننی و موتریب و خۆشخوان و ڕەققاسان | کە بەزمێکی موهەییا کەن شەبیهی بەزمی فەغفووری |
بە ئەشعاری لەتیف و نازەنین و دڵبەر و شیرین | بە ئەلحانی «نەکیسایی» بە سۆز و سازی سەمتووری |
بڵێن ڕەببی موبارەک بێ لە قیسمی تازە دڵدارت | بە دڵشادی بە ئازادی بە ئابادی و مەعمووری |
بە شەو تا ڕۆژ هەتا دەوری حەیات و زیندەگانیتە | لە گەردن یەک بکەن دوو ساعیدی سیمینی بللووری |
سپێهری عیشڕەت و شادی لە هەوری تازە دامادی | ببارێنێ لە ڕەوزەی دەوڵەتت بارانی مەسرووری |
قەڵەم نووسی لە تەعریفی عەرووسی گەرچی نازانێ | کە عەزم و هیممەتی تۆ چۆنە نەحلی یا نە زەنبووری |
جەوازت دا دەفەرموو جایزەی ئێمەش بدەن ئەمجار | بە کامی دڵ لەسەر ڕوو لابدە ڕووبەندی چەخشووری |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|