لە ڕێگوزارێ
لەسەر ڕێبازی حەمە ئاغای دەربەندفەقەرە
لە ڕێگوزارێ ... | ئەمڕۆ دیم وە چەم لە ڕێ گوزارێ |
شۆخی دیدەمەست تەرڵان تەوارێ | ئاهووی خوتەن ڕەنگ دیدە خومارێ |
تووبا باڵایێ هەیئەت ڕەعنایێ | تاووس شێوایێ سەوڵەت زێبایێ |
وەک جەیرانی مەس سڵ کردە لە سا | خەرامان ڕەفتار هەم پەری شێوا |
ئەگریجەی پەرچەم وە وێنەی نەسرین | جەمین درەخشان وە نەجمی پەروین |
هەر وەکوو هیلال ئەبرۆ خەمیدە | دێژی وە پەرگار مانی کەشیدە |
دیدەمەس دایم بێ مەی پڕخومار | سیا وەک دیدەی جەیرانی تاتار |
وەک سوبحی سادق لە تاریکی شەو | ڕووی شوعلەی ئەدا لە تۆی زوڵفی ئەو |
دوو لێو شیرینتر لە شیرین شەکەر | سەد قات لە شیرین ئەم زۆر دولبەرتەر |
مینە بەو پەرچەم پڕ لە پێچ و چین | بێژە خەرامان شازادەکەی چین |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|