لە کردەوەی خوا سەرم سووڕ ماوە
لە کردەوەی خوا سەرم سووڕ ماوە | مەخلووقی چۆنی خستە ئەم ناوە؟! |
ماری داناوە زستان بتەزێ | بە هاوینانیش گیاندار بگەزێ |
دووپشکی هێنا کوێری بێ حەیا | بێ قڕەوبڕە بە خەڵکەوە با |
هەندێ باڵدار هەن وەک زەردەواڵە | هیچ کەس نازانێ بۆچی عەوداڵە |
یەکێکی تریان ژەنگەسوورەیە | ژاری چزوەکەی ئاگری کوورەیە |
هەنگ نەجیبە بۆ هەنگوین کەڵک ئەگرێ | کە پێیشیەوەدای ئەو بۆ خۆی دەمرێ |
گورگی سەرسەری، بە گەڕوگوڕە | لە هەموو شوێنێ مێمڵی مەڕە |
سەگ بۆ پشیلە، پشیلە بۆ مشک | یەکتریان ناوێ وەک مار و دووپشک |
ئەمانە هەمووی یەکە بە یەکە | هەچی ئەڕوانی دوژمنی یەکە |
هاڕووت و ماڕووت فریشتەی باڵان | کەوتنە ناو ئێمە، ئێستەش لە چاڵان |
وێنەی گورگ و مەڕ زۆردار و هەژار | ئەو خوێن ئەمژێ و ئەم دەم بە هاوار |
ئەوی بە کەڵک و بێوەیە، کەرە | هەم بێ زوبانە، هەم بارەبەرە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 750
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|