لە کونجی سینە دێ دائیم بەکوڵ ناڵەی حەزینی دڵ
|
بەسەر چوو موددەتی عومری نەما ئوممێدی ژینی دڵ
|
جەوانم، مەرحەمەت فەرموو مەهاوێژە تیا پەنجە
|
دەخیل وریا بە با نەکولێتەوە توخوا برینی دڵ
|
لەبەر لافاوی ئەسرینی دوو چاوی پڕ لە گریانم
|
لە سەرتاسەر بەجارێ غەرقی خوێناوە جەبینی دڵ
|
بە شەو لەجیاتی خەو چاوم تەماشا کە چ هەڵڕێژێ
|
بە زووخاو ڕەش بووە بەستەر لەژێر سەردا سەرینی دڵ
|
کە من لام گوڵشەنی جەننەت وەکوو کوڵخانی دۆزەخ بێ
|
ئیتر چی بێنێتە بەرهەم لە گوڵ ڕێحان زەمینی دڵ
|
دڵی بۆ ڕاگری ئەسراری سینەم بوو ئەویشم چوو
|
لە کوێ کوا مەحرەمێ تا بۆی بەیان کەم من نهێنی دڵ
|
لە حەسرەت چینی ئەگریجەت لە پێچی پەچەیی ڕووتا
|
وەکوو چینی سەری زوڵفت بووە دیوار و چینی دڵ
|
دڵێکی فەقر و بێچارە، بچێژێ ئەم هەموو دەردە
|
بەبێ عیللەت نییە ڕۆژ و شەوی ناڵە و گرینی دڵ
|