ئەم بیست و پێنجی ئەیارە کوردە ماتەمە
|
ڕۆژی موسیبەت و بەڵا و پەرێشانی و غەمە
|
لەم ڕۆژە شێخی پاڵۆ و نەهری شەهید کران
|
لەو کاری تورکە مرۆ ئەمڕۆ سەرسەمە
|
دوو وەقعە جەرگی هەموو موئمینی سووتان
|
یەک وەقعەیی حوسێنی شەهیدە... دووەم ئەمە
|
دوقتۆر فوئاد و خالید و یووسف زیاء و شەریف
|
کوژرانیان هەلاکی نەوەی گەورەی ئادەمە
|
ئەو سەروەرانە کە نووسیم لە هەڵبەستی شوهەدا
|
کوردستان لە ماتەمیان دووکەڵە و تەمە
|
خوێنە دڵی کەسی نیشتمانی و گەلی
|
جەرگی کەبابە لە فرمێسکی، جێگەشی نەمە
|
یاران وەرن توخودا کۆتەڵێ بکەین
|
لەو کۆتەڵی شوهەدا خۆکوژین کەمە
|
یاران وەرن با بچینە پرسەیی کوردی سەروو
|
ڕەنگین بین ئێمەش ئەلەو شینە بەو خومە
|
تا ڕۆژی دوا ژیانم ئەسیری دەڵێ
|
هەڵبەستی ماتەمی شوهەدا بێژی شەرتمە
|