ماتەمە، شیوەن کە ئەی دڵ، چاوە ئەمجا بێرە ئێش
|
وا دڵارامم دەکا عەزمی سەفەر ڕێی هاتە پێش
|
ئەی ڕەفیقان ئیختیاری خۆم نییە کەوتوومە داو
|
تۆ خودا مەنعم مەکەن یارم بەزۆر ئەمکاتە کێش
|
گەر بزانی حاڵی من مەعلوومە ڕەحمم پێ دەکەی
|
گشت بە بێگانەم ئەزانن ئاشنا و قەوم و خێش
|
دڵ تەمای وا بوو ئیجازەی ماری زولفی وەرگرێ
|
ناگەهان دووپشکی ئەگریجەی هیلاکی کرد بە نێش
|
ناری هیجر و سەیلی چاو نەکوژایەوە، نەبڕایەوە
|
خۆ سروشکم وا لە هەر دوو لاوە گۆنای کردە ڕێش
|
مەنعی چی؟ دەرمانی چی؟ مەعجوونی چی؟ لوقمانی چی؟
|
قەتعی خوێنی چاوی من ناکا خەنە و تورش و سرێش
|
بۆ دەوای ئەم دەردە لوقمان و ئەرەستوو عاجزن
|
وا جنوونم! ئیجتینابم لێ دەکەن سەد قەوم و خێش
|
پیاوی سست و ترسنۆک ناگاتە مەقسەد سابیری
|
چابوک و ئازا، بەکەیف و مایەشا زوو کەوتە پێش
|
ئەم سەرئێشەی سابیری لوقمانی عاجیز کردووە
|
پێم ئەڵێن تەوقی سەرت بگرە وەسمە و خەل و سرێش
|