مات و پەشێوم نەما سەبر و قەرار و شەکیب

مات و پەشێوم نەما سەبر و قەرار و شەکیب (1934)
by ناری
309454مات و پەشێوم نەما سەبر و قەرار و شەکیب1934ناری
مات و پەشێوم نەما سەبر و قەرار و شەکیب چونکە عیلاجی نەبوو دەردی دڵی بێ تەبیب
فەرمووتە بێ زوو بە زوو، بیکە بە کارم عەدوو غارەتی دینم بە دوو نێرگسی جادوو فریب
ئەشکم ئەگەر وەک مەیە، ناڵەم ئەگەر وەک نەیە ڕوومە ئەگەر وەک بەیە، پاکی لە داخی ڕەقیب
ڕوومەتی ڕەخشانە یا، ماهی درەخشانە یا لەعلی بەدەخشانە یا، لالەیی لێوی حەبیب
زوڵفی لە دوو لا بەڵا، خەتتی چەلیپا نوما نافییە بۆ ماسیوا، ناهییە بۆ هەر سەلیب
باغی ئیرەم ڕوویەتی، میشکی خەتا موویەتی دیدەیی جادوویەتی، ڕەهزەنی یار و غەریب
ناری ئەگەر عاقڵی، بۆ لە خودا غافڵی حەیفە ئەگەر کامڵی، بێ ئەدەبی بۆ ئەدیب


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.