مار تا زیندووە بە پێچ ئەکشێ
مار تا زیندووە بە پێچ ئەکشێ | سەری پان بۆوە، ڕاست ڕائەکشێ |
هەیە لە بەدی زۆر قۆرت ئەبینێ | کە دەرفەتێ دێ هەر تێی ئەچێنێ |
باوکمان بە گەنم بەهەشتی دانا | گەنمە بۆ داو ئەبێ بە دانە |
ئەڵێن: جەهەننەم لە دەم مارایە | ئاگری گرانی وا لە کارایە |
پڕ بەردەرگامان ڕازیانەیە | ژانەزگ مشتەی ناو هەمانەیە |
لایە یاساغە و لایە بەڕەڵڵا | بەرد بەستوویە و سەگ گەماڕۆ ئەدا |
یەک بە سەد ئەشیا شەن و کەویەتی | مانگانەی میری لە جێی خۆیەتی |
زۆر مەئموور دەرچوون کەوتنە کاسبی | مەعاش! کە تێرم نەکەی، با نەبی |
تا ئەمڕۆ ئێمە لە ڕووی جیهان دا | زۆر بەختیار بووین لە گوزەران دا |
ئێستایش هیوامان وایە لە لای خوا | لەگەڵ چلەدا، چلەی هار بڕوا |
لە سەر و لە ژێر شکا ئەڵەمان | چارەیان بڕا، کەوتنە «ئەلئەمان» |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 697
1943/02/04
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|