مانگی سەفەری ئەمساڵ زۆر تووش بوو
مانگی سەفەری ئەمساڵ زۆر تووش بوو | گێچەڵ و شەڕ و هەرامان تووش بوو |
دەعوای فەلەستین وەک غەزای غەیبەر | جیهادی دینی هێناوینەبەر |
لەم لایشەوە وا موعاهەدەیە | لە سیاسەتدا موزایەدەیە |
گەڕەکی خواروو یۆنان بۆی دەرچوو | گەڕەکی ژوورویش قەوامی تێکچوو |
مەکتەبەکانیش کەوتنەوە غرێو | سەر کێوی قافیش پڕی بوو لە دێو |
دنیا کەوتبوە شەڕە کەڵەشێر | سەری جووجووڵە ببوە کەللەی شێر |
هەموو گێچەڵی مانگی سەفەر بوو | کوڵە چوارشەموو دوێنێ تێپەڕ بوو |
ئیتر خوا فەتحی ئیسلامی هێنا | دیارە نامێنێ نەگبەت لە بەینا |
دوای تەنگانە خوا خۆشی ئەنێرێ | هەندێ جاریش مەڕ بە گورگ ئەسپێرێ |
خوا هیچ کارێکی بێ حیکمەت نییە | کەم کەس ئەزانێ مەبەسی چییە |
بزانین چۆن ئەبێ ئەم ئازوگوێزە | ئاوی زۆر ئەوێ ئاردی بە پێزە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 901
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|