ماڵ لە خاوەنماڵ حەرامە

ماڵ لە خاوەنماڵ حەرامە (1966)
by عوسمان عوزێری
303034ماڵ لە خاوەنماڵ حەرامە1966عوسمان عوزێری

پێشکەشە بەو هەڤاڵانەی کە لە کوردستانی ئێرانەوە هاتوون:

هەڤاڵانی خۆشەویست و هاونیشتمانیی بەڕێز بیر و باوەڕ پتەوانەی نەبەزانەی باوەڕ بەڕێز
بە دڵێکی پڕ لە سۆزی زەلیلی گەلی کوردەوە پێتان ئەڵێم سەرچاو هاتن هەڤاڵانی شۆڕشئەنگیز
***
سەرچاو هاتن نەوەکانی قازی محەممەد و سمکۆ ڕۆڵەکانی مەهاباد و شاری بانە و کێوی بەلو
کۆرپەکانی کوردستانی دابەشکراوی بەشخوراو خەباتکەرانی کۆڵنەدەر دلێرانی کۆن و ئەمڕۆ
***
ئیمپریالیست بێ چاو و ڕوو گەیانینیە ئەم ئەنجامە نیشتمانی داگیر کردین، دابەش کردین بەو مەرامە
نۆکەرانی لەسەر ورگ و نیشتمانی ئێمە بژین ئیستاش وەکوو پێشین ئەڵێن «ماڵ لە خاوەنماڵ حەرامە»
***
بە زەبری سونی و کوشتن و زنجیری ناو بەندینخانە بە هێزی ئاغای گەورەیان، بە هێرشی دڕندانە
بە لوولەی ڕەشاش و تۆپ و ئۆتۆماتیک و تفەنگ کوردستانیان کردووەتە بنکەی جەنگی بۆ بێگانە
***
تا لە توانایانا هەبێ ئەیانەوێ و هیوایانە بە زۆر و بە پاڵەپەستۆ و بە خەڵەتان و ئەفسانە
میللەتی کوردی خەباتکەر دەرپەڕێنن چۆنیان توانی خاکی پیرۆزی کوردستان بکەن بە جێی جبەخانە
***
بەڵام گەلی کوردی بەجەرگ بە هاژەوهووژەی ناپاکان دەرناپەڕێ، ئەو خەیاڵە سەرناگرێ بۆ هیچ کامیان
چونکە گەلی کوردی ئازا لە خەوی سستی هەڵساوە دوژمنی وەک ناپاکانی چواردەی تەمووزە ئەنجامیان
***
چونکە ئەوە لەبەر چاوە لە کۆنەوە هەتا ئێستا کە ڕەوڕەوەی مێژووی گەلان ئەڕوا و هیچ کاتێ نەوەستاوە
ڕەوڕەوەی نەتەوەی کوردیش ناوەستێ و قەت نەوەستاوە هەر ڕۆژێک یەت لەپڕ بڵێن ئەها نەتەوەی کورد هەستا
***
ئەو سنوورەی ئیمپریالیست نەخشەی کێشا هیچی نەما ئەو قەڵایەی کە لە دژی ئاشتی و ئازادی بوو، ڕما
دوژمنەکانی گەلی کورد کوژران، تۆپین، گشت ڕاکێشران ئێستا ئا ئەو کوردستانەی کە نوقم بوو لە سۆ و خەما
***
یەکی گرتەوە و پێی ئەوترێ کوردستانی مەزنی کورد شادی و خۆشی و بەختیاری بڵاوە بۆ درشت و ورد
بە سەربەستیی گەلی کوردی جەفا تێیدا ئەژی بۆ خۆی ئەمە بەرهەمی ئەوەیە کەوا لە ژیانی خۆی بورد
***
ئینجا ئەی هەڤاڵانی گشت، پشتیوانی ئێمەی نەسرەو ئا ئەو ڕۆژە لەپێش چاوە بۆ من و تۆی باوەڕ پتەو
کە مادەم هیچ توافەتمان نەبێ من و تۆی کوردپەروەر هەردوو لە پێناوی کوردا لێمان تاڵە ژیان و خەو
***
ئەوەشمان باش لێ دیارییە کە ئەو سنوورەی کێشراوە دەستکردی دەستی ناپاکی ویژدان نەماو و تۆپاوە
ئێمەش لەو هەر چوار کەرتەدا جیاوازیمان نییە وەک یەک دەروون و هەناوی گشتمان بەو ئاواتەوە سووتاوە
***
کەواتە هیچ دڵگیر مەبن ئێرە بێ یان شوێنێکی تر هەر نیشتمانی هەمووانە و کوردستانی کوردی نەمر
بەتایبەتی شادیی ئێمە ئەوەیە بە هاتنی ئێوە کە ئەو باوەڕەی هەمانە زیاتر ئەبێ وەکوو ئاگر

1959/11/23
سلێمانی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).